زیاتر لە30 لەزیارەتكارانی كەربەلا گیانیان لەدەستدا

زیاتر لە30  لەزیارەتكارانی كەربەلا گیانیان لەدەستدا
مەوداپرێس-

بەهۆی داڕمانی ژێرزەمینێك كە زیاترەتكاران بەسەریدا دەڕۆن، 31 زیارەتكار لە كەربەلا گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی پاڵپێوەنان و قەرەباڵخی لە كاتی رووداوەكە، گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندرووستی عیراقی رایگەیاند  " بەهۆی رووداوەكەی  راكردنی توێریج  31 كەس گیانیان لەدەستداوە و 75 كەسیش برینداربوونە".

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "ئامبۆلانس و تیمەكانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنەكە و بریندارانییان گواستووەتە نەخۆشخانە.

بە گوێرەی میدیا عێراقییەكان، رووداوەكە لەناو حەرەمی حوسەینییەی هندیە (توێریج) كە یەكێكە لە قەزاكانی پارێزگای كەربەلا روویداوە.

"راكردنی توێریج" یەكێكە لە رێوڕەسمەكانی عاشوورا، كە زیاترەتكاران لە ناوچەی "قەنتەرە" بۆ لای مەزاری ئیمام حوسێن لەناوەڕاستی شارەكە، بە درێژایی دوو كیلۆمەتر رادەكەن و درووشمی "لبیك یاحسین" دەڵێنەوە.



PM:05:27:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌