بەم رێگایانە كەسایەتی بەرامبەر بناسە

بەم رێگایانە كەسایەتی بەرامبەر بناسە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

مرۆڤ لە ھەر پەیوەندییەكدا بێت ئارەزوو دەكات كەسایەتی بەرامبەر بناسێنێت، بۆ ناسینی كەسایەتی بەرامبەر ھەوڵ دەدات و دەیەوێت چەند تایبەتمەندییەك بزانێت لەسەر كەسەی بەرامبەر.

چەند رێگایەك ھەیە بۆ ناسینی كەسایەتی بەرامبەر، مرۆڤ لە رێگەی ئەو رێگایانەوە دەتوانێت بەشێك لە كەسایەتی بەرامبەر بناسێنێت، لە رێگەی ئەوە رەفتار و ھەڵسوكەوتی لەگەڵ بكات، ئەو رێگایانەش ئەمانەن.

ئەگەر كەسێك زۆر باسی خۆی كرد، ئەوە ھەستی خۆبەكەم زانینی ھەیە.

ئەگەر كەسێك كەم قسە دەكات و بو خێرای قسە دەكات، كەسێكی نھێنی پارێزە.

زۆر بەكارھێنانی (من) لە كاتی قسەكردندا نیشانەی خۆبەگەورەزانین و ھەبوونی فیزە.

گریان بە شتێكی ئاسان نیشانەیە بۆ دڵسافی ودڵ نەرمی كەسەكە.

پێشكەشكردنی دیاری بێ بەرامبەر، نیشانەیە بۆ ئەقەی كەسەكە بە وەفایە ودەتوانی پشتی  پێ ببەستیت.

زۆر نووستن نیشانەیە بۆ خەمباری كەسەكە.



PM:03:08:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌