پلانی ریاڵ مەدرید بۆ بردنی باشترین یاریزانی ئەوروپا

پلانی ریاڵ مەدرید بۆ بردنی باشترین یاریزانی ئەوروپا

مەوداپرێس_

راپۆرتی رۆژنامەیەکی بەڕیتانی ئاشکرای کرد کە یانەی ریاڵ مەدرید سەرقاڵی پلاندانانە بۆ راکێشانی ڤان دایکی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ لە وەرزی داھاتوودا.

رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەڕیتانی ئاماژەی بەوە کرد کە یانەی ریاڵ مەدرید لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو سوود لە تواناکانی ڤان دایک وەربگرێت کە ئەمساڵ بە باشترین یاریزانی ئەوروپا دەستنیشانکرا و بە شێوەیەکی نا فەرمیی ریاڵ نەدرید لە پەیوەندیی دان لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە.

ریاڵ مەدرید ئەیەوێت ببێت بە خاوەنی یاریزانەکە چونکە سێرجیۆ رامۆس بەرە بەرە بەرەو زۆربوونی تەمەن ئەڕوات و ڤاران نیازی بە جێ ھێشتنی یانەکەی ھەیە لە وەرزی داھاتوو، بۆیە ریاڵ مەدرید ئەیەوێت ئەو کەلێنەی لە وەرزی داھاتوو دروست ئەبێت بە ڤان دایکی ھۆڵەندی پڕی بکاتەوە.


PM:12:30:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 2104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌