داھاتووی ئیرکسن

داھاتووی ئیرکسن

مەوداپرێس_

راپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە یانەی ریاڵ مەدرید ئەیەوێت بۆ ھاوینی داھاتوو کریستیان ئیرکسنی دانیمارکی و یاریزانی یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی بھێنێتە ریزی یانەکەوە.

رۆژنامەی دیاریۆ ئای ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ریاڵ مەدرید سەرقاڵی پلانێکە بۆ ئەوەی لە وەرزی داھاتوو ببێت بە خاوەنی تواناکانی ئیرکسنی یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی یانەی تۆتنھام.

تاوەکو ئێستا ئەو بژاردانەی کە تۆتنھام خستوویەتە بەردەست ئیرکسن بە مەبەستی نوێکردنەووی گرێبەستەکەی یاریزانەکە بە ھیچ لەوانە رازیی نەبووە و بۆچوونەکان وایە کە وەرزی داھاتوو یانەی ریاڵ مەدرید داوایەکی بەھێز بخاتە بەردەست ئیرکسن و سەرکەوتوو بێت لە راکێشانی یاریزانەکە.


PM:12:05:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌