لۆکاکۆ بە گرنگییەوە باسی خۆی ئەکات

لۆکاکۆ بە گرنگییەوە باسی خۆی ئەکات

مەوداپرێس_

رۆمێلۆ لۆکاکۆی بەلجیکی و ئەستێرەی نوێی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ناوەستێت لە تۆمارکردنی گۆڵ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی و ھەم یانەکەی، دوێنێ دووشەممە گۆڵی ژمارە 50ی تۆمار کرد لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەلجیکا دژ بە ھەڵبژاردەی سکۆتلەندا لە میانەی پاڵاوتن بۆ جامی یۆرۆی 2020.

لۆکاکۆ کە گۆڵکارێکی یانەی مان یونایتد بوو پێش دەستپێکردنی یاری ھەڵبژاردەکەی دژ بە سکۆتلەندا رایگەیاند: "من ئەمڕۆ گۆڵی ژمارە 50 تۆمار ئەکەم، تەنھا بیرم لای ئەمەیە و ئەتوانم سەرکەوتوو بم".

لۆکاکۆ ئەوەشی وت: "من زۆر دڵخۆشم، من من بکوژم لە یاری و یاریگاکاندا، شانازی بو گۆڵەکانم ئەکەم و ھەڵبژاردەکەمان باشترین ھەڵبژاردەیە لە کاتی ئەنجامدانی ھێرشی ھەڵگەڕاوە و ئەتوانیین زیرەکانە ئەو ھێرشانە بەکار بھێنین".


AM:11:50:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌