ھۆكارەكانی خیانەتی نێوان ھاوسەران

ھۆكارەكانی خیانەتی نێوان ھاوسەران
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

خیانەت ھۆكارێكە بۆ دروستبوونی كێشە لە نێوان ھاوسەران، دەبێتە جیابوونەوە و لێكدووركەوتنەوە، چەندین ھۆكار ھەیە كە ھاوسەران پەنا دەبەنە بەر خیانەت.

بەپێی نوێترین توێژینەوە كە لەسەر ژیانی ھاوسەران ئەنجامدراوە، دەركەوتووە خیانەت لە نێوان ھاوسەران بوونی ھەیە بە چەند ھۆكارێكی جیاواز، ھەروەھا رێژەی خیانەت لای پیاوان زیاترە وەك لە خانمان، ھۆكارەكانیش ئەمانەن.

ساردی سێكس و گرنگی پێنەدانی ھاوسەرەكانیان بە ھۆكاری ماندوویەتی، ماڵ پاككردنەوە، پەروەردەكردنی منداڵ، بە ھۆكاری یەكەم دادەنرێت كە پەنا بۆ خیانەت دەبەن، بۆ تێركردنی ئارەزووەكانی.

بەجێھشتنی ھاوسەرەكەت  و چوونە دەرەوە لەگەڵ ھاوڕێكانت بۆ ماوەیەكی زۆر.

زۆر تێكەڵبوون و بەركەوتنی پیاوان بە خانمانی دەرەوە، ئالوودەبوون بە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ھۆكارێكی دیكەیە.

بوونی بۆڵەبۆڵكردن لەكاتێكدا كە ھاوسەرەكەت تەماشای یاری دەكات.

ئانادەنەكردنی خواردی جۆراوجۆر، و دروستنەكردنی شیرینی.

نووستن بەر لە ھاوسەرەكەت بەبیانووی ھیلاكی و ماندوویەتی.




AM:09:35:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 3072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌