دایكێك منداڵەكەی لە ناو كیسێكی ڕەشی پلاستیكدا فڕێدەدات

دایكێك منداڵەكەی لە ناو كیسێكی ڕەشی پلاستیكدا فڕێدەدات
مەوداپرێس-

حكومەتی روسیا گرتە  ڤیدیۆیەكی بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا دایكێك منداڵەكەی دەخاتە ناو كیسێكی رەشی پلاستیكەوەو پاشان بەجێی دەهێڵێت و بەم هۆیەشەوە لەنێو ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كرد

میدیاكانی روسیا بڵاویانكردووەتەوە  "ئەو دایكە تەمەنی 36 ساڵە و منداڵە تازە لەدایكبووەكەی كردووەتە كیسەیەكی رەشی پلاستیك و پاشان بەجێیهێشتووە".

دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەكردووە، كاتێك چوون بە هانای مناڵە تازە لەدایكبوەكەوە، تەندروستی خراپ بووە و  رێژەی تای بەرزبۆتەوە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەیان كردووە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنیەكانی روسیا ، دوای لێكۆڵینەوە دایكەكە دۆزراوەتەوە و لە نێو ماڵەكەیدا دەستبەسەركراوە، لێكۆڵینەوەش لەسەر رووداوەكە بەردەوامەو لەئێستاشدا تەندروستی منداڵەكە بەرەو باشی دەڕوات.




AM:09:34:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌