ئه‌مریکا سزا به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنێت

ئه‌مریکا سزا به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنێت
مه‌وداپرێس-

وه‌زیری خه‌زنه‌داری ئه‌مریكا رایگه‌یاند له‌وانه‌یه‌ له ‌به‌رامبه‌ر كڕینی سیستمی ئێس 400 روسیا ئه‌مریكا سزای تورکیا بدات.

ئیستیڤ مونچین، وه‌زیری خه‌زنه‌داری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌وانه‌یه‌ له ‌به‌رامبه‌ر كڕینی سیستمی دژه‌ موشه‌ك و فڕینی ئێس 400 له‌روسیا ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.

له‌ئێستادا توركیا چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی قۆناغی دووه‌می پارچه‌كانی سیستمی ئێس 400-یه‌ له‌روسیا و تیمێكی بۆ راهێنانیش ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌كردووه‌.


PM:09:21:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌