مانشێنی ھەڵبژاردەکەی ئەکاتەوە ئیتاڵیاکەی جاران

مانشێنی ھەڵبژاردەکەی ئەکاتەوە ئیتاڵیاکەی جاران

مەوداپرێس_

ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە سەرکردایەتی رۆبێرتۆ مانشێنی راھێنەر نزیکە لەوەی بگەن بە کۆتای پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 پاش ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنیان بەسەر ھەڵبژاردەی  فنلەندا ھێنا.

مانشێنی لە پێکھاتەی تیمەکەیدا پشت ئەبەستێت بە یاریزانانی گەنج و تەمەن مامناوەند ئەمەش بووە بە ھۆکاری ئەوەی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاستی بەرەو باشتر بچێت و توانای باشتر پێشکەش بکات.

ھێرشبەر و راھێنەری پێشووی ئیتاڵیا رۆبێرتۆ دۆنادۆنی دەربارەی مانشێنی وتی: "زۆر دڵخۆشم کە ئەبینم کوڕانی وڵاتەکەم لەسەر دەستی مانشێنی سەرکەوتن تۆمار ئەکەن و بۆنی ئیتاڵییاکەی جارانیان لێ دێت".



PM:07:19:09/09/2019