نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ماڵئاوایی لەپۆستەكەی كرد

نەوزاد هادی  پارێزگاری هەولێر ماڵئاوایی لەپۆستەكەی  كرد
مەوداپرێس- هێمن مامەند


نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر  دەست لە پۆستەكەی دەكێشێتەوە و دكتۆر فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە جێگەی دەستبەكار دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری كرد بە مەبەستی ماڵئاوایی لەسەرجەم ئەندامان و فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنەكە.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، عەلی رەشید خۆشناو بەناوی ئەنجومەن و خەڵكی هەولێرەوە سوپاس و پێزانینیان پێشكەش كرد كە لەماوەی رابردودا خزمەتی شارەكەی كردوە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لەپارتی دیموكراتی كوردستان بەمەوداپرێسی راگەیاند "رۆژی چوارشەممە11ی ئەیلولی 2019، فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی وەك پارێزگاری هەولێر لە ئەنجومەنی پارێزگا متمانەی پێدەبەخشرێت و لە جێگەی نەوزاد هادی دەست بە كاردەبێت".
.

نەوزاد هادی، ساڵی 1963 لەشاری هەولێر لە دایك بووە، لەساڵی 2004 ەوە تائێستا پارێزگاری هەولێرە، خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لەبواری   ئەندازیاری كارەبا .

 


PM:01:23:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 8276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌