یەكەم كاری هاوبەشی ئەمریكاو توركیا دەستی پێكرد

یەكەم كاری هاوبەشی ئەمریكاو توركیا دەستی پێكرد
مەوداپرێس-

دوای رێككەوتنی نێوانیان لەسەر ناوچەی ئارامی باكووری سووریا، ئەمڕۆ یەكەم دەورییەی هاوبەشی سوپای ئەمەریكا و توركیا لە ناوچەی ئارام دەستی بە كارەكانی كرد.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانیەكان "ئەودەورییە لە نێوان گوندەكانی خۆرهەڵاتی گرێ سپی دەسووڕێتەوەو پاشان دەچێتەوە ناو خاكی توركیا".

ئەمەش دوای  رێككەوتنی  ئەمەریكا و توركیا دێت، كەبڕیاریاندا  ناوچەی ئارام لە باكووری سووریا رابگەیەنن، بڕیاریان دا بەیەكەوە دەورییەی هاوبەشیان هەبێت و چاودێری ئەمنی ناوچەكە بكەن



AM:09:32:08/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌