بەم نیشانانە بزانە شەكر زۆر دەخۆیت

بەم نیشانانە بزانە شەكر زۆر دەخۆیت
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

یەكێك لە ژەھرە سپییەكان كە زیانێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە شەكرە، ئەگەر بەردەوام بڕێكی زۆر شەكر بخۆیت چەند نیشانەیەك لە لەشدا دەردەكەوێت، ئاماژەن بۆ زۆر خواردنی شەكر و پێویستە كەم بكرێتەوە.

بەم نیشانانەدا دەتوانیت بزانیت بڕێكی زۆر شەكر دەخۆیت، بۆ پارێزگاری لە تەندروستیت پێویستە كەمی بكەیتەوە، لەو نیشانانەش.

ماندوویەتی و نەبوونی ھێز، كاتێك سەرەتا شەكر دەخورێت وزەیەكی زۆرت پێدەبەخشێت، بەڵام دواتر دەبێتە ھۆی ئەوەی زۆر زوو ماندوو بیت و ھێزت نەبێت.

بەشێوەیەكی خێرا تووشی ھەوكردن و ھەڵامەت دەبیت، چونكە زۆر خواردنی شەكرد سیستەمی بەرگری لاواز دەكات.

گێژبوون و قورسبوون، دوای ئەوەی بڕێكی زۆر شەكر دەخورێت شەكری ناو خوێن بەرز دەبێتەوە، دواتر بەشیوەیەكی خێرا دادەبەزێت تووشی سەرگێژخواردن دەكات.

زیادبوونی كێش، زۆر خواردنی شەكر دەبێتە ھۆی وەرگرتنی كالۆرییەكی زۆر و ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاد بوونی كێش.

ھۆكارە بۆ تووشبوون بە شەكرە، كاتێك بڕێكی زۆر شەكر دەخۆیت، لەش بڕێكی زیاتر ئەنسۆلین بەرھەم دەھێنێت، كە ھۆكارە بۆ تووشبوون بە شەكرە.

زیان بە پێست دەگەیەنێت، دەبێتە ھۆی نەمانی شێداری پێست و دروستبوونی زیپكە.

دەبێتە ھۆی دروستبوونی چەوی زیادە لە ناوچەی كەمەر  ورگ.





AM:09:32:08/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌