عیراق به‌ نیازی ئه‌م کاره‌یه‌

عیراق به‌ نیازی ئه‌م کاره‌یه‌
مه‌وداپرێس-

حكومه‌تی عیراق بۆ دابینكردن و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پێویست له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ وزه‌ی ئه‌تۆم بكات به‌ شوێنگره‌وه‌ی گازی سروشتی.

حه‌یده‌ر هادی مه‌نسور، باڵیۆزی عیراق له‌ مۆسكۆ رایگه‌یاند: به‌غدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای روس ئه‌تۆمی روسی گفتوگۆكانی ده‌ستپێكردووه‌، بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ عیراق و به‌كارهێنانه‌وه‌ی له‌ دابینكردنی كاره‌باو پیشه‌سازییه‌ قورسه‌كان.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان ئه‌نجامیان هه‌بێت، عیراق بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی كاره‌با، ده‌ستبه‌رداری گازی سروشتی ده‌بێت له‌ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.

كۆمپانیای "رووس ئه‌تۆم"ی رووسی، له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌گه‌ڵ (360) گه‌وره‌ دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی مامه‌ڵه‌ ده‌کات.


PM:07:56:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌