یاسایەكی نوێ لە سعودییەوە

یاسایەكی نوێ لە سعودییەوە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

وڵاتی سعودییە سزای زیندانیكردن و غەرامەی داناوە، بۆ ھەر كەسێك كە ئەكاوتنی فەیك دروست دەكات.

سعودییە، لە نوێترین یاساكانی كە دایناوە سزای ئەو كەسانە دەدات كە ئەكاوتنی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بە ناوی كەسانی ترەوە دروست دەكەن، بۆ ئەوەی بەكارھێنەران پارێزراو بن و دووربن لە ھێرشی ئەلكترۆنی.

سزای زیندانیكردنەكە بۆ ماوەی 3 ساڵ دەبێت، ھەروەھا غەرامەكەش بەبڕی 2 ملیۆن ریاڵ دەبێت، ھاوكات بەكارھێنەران ئەم سزایە بە گونجاو دادەنێن بە شتێكی باشی دەزانن.




PM:02:39:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌