سوودەكانی وەرزش بۆ سێكس

سوودەكانی وەرزش بۆ سێكس
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

كەم نین ئەو توێژینەوەو ھەواڵانەی كە باس لە سوودەكانی وەرزشكردن دەكەن، بۆ ھەموو ئەندامەكانی لەش سوودی ھەیە ھەروەھا بۆ لایەنی سێكس چەندین سوودی ھەیە.

نوێترین توێژینەوەی پزیشكی، كە لەسەر وەرزشكردن ئەنجامدراوە دەركەتووە تەنھا سوودی بۆ ئەندامەكانی لەش نییە، بەڵكو بۆ لایەنی سێكس زۆر بەسوودە، یارمەتی بەھێزبوونی لایەنی سێكس دەدات، ئەمانەش سوودەكانی وەرزشكردن بۆ سێكس.

ئەو كەسانەی كە وەرزش دەكەن و خاوەنی لەش و لارێكی رێكن، زیاتر وروژێنەر دەبن و لایەنی سێكسیان بەھێز دەبێت.

سوڕی خوێن چالاك دەكات، و جوڵەی خوێن خێراتر دەكات، ئەمەش دەبێتە ھۆی بەھێز بوونی لایەنی سێكس و بەشێوەیەكی سەرنجراكێش دەردەكەوێت.

ھۆرمۆنەكانی لەش رێكدەخات، دەبێتە ھۆی بەھێزی سێكس.

ھێزت زیاتر دەكات، دەبێتە ھۆی درێژبوونەوەی ماوەی سێكس.

وەرزشكردن ھۆرمۆنی ئیندرۆفین دەردەدات، كە دەبێتە ھۆی دڵخۆشی ئارام بوونەوەی مێشك بەوەش بەشێوەیەكی باش سێكس ئەنجامدەدرێت.



PM:12:31:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 6208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌