شەكر بۆ جوانكاری بەكاربھێنە

شەكر بۆ جوانكاری بەكاربھێنە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

شەكر بە یەكێك لە سێ ژەھرە سپییەكە ناسراوە كە زیانێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، بەڵام بۆ جوانكاری سوودی ھەیە.

رێژەیەكی زۆر لە خانمان بەردەوام كێشەی پێستیان ھەیە، پێستیان تووشی زیپكە و پەڵە دەبێت، بەھۆی زۆر بەكارھێنانی ماكیاژ پێستی مردوو لەسەر روخساریان زیاد دەكات، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پێست دەتوانن سوود لە بەكارھێنانی شەكر وەربگرن بەم شێوازە.

ئەو كەسانەی كە پێستی دەم و چاویان وشكبووەتەوە دەتوانن كەوچكێكی گەورە شەكر لەگەڵ زەیتی زەیتوون تێكەڵاو بكەن، بۆ ماوەی 15 خولەك بیدەن دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، لە روخساریان پێستیان شێدار دەكات، و لە وشكبوونەوە دەیپارێزێت.

بۆ لابردنی زیپكە و پێستی و مردوو و پەڵەی پێست، كەوچكێكی گەورە شەكر لەگەڵ ئاوی لیمۆی فرێش تێكەڵاو دەكرێت، بۆ ماوەی 10 خولەك دەدرێت لە روخسار پاشان دەشۆردرێت.

تێبینی، دەتوانن ھەفتەی دووجار بەكاریبھێنن، لە ماوەیەكی كەمدا سوودەكانی دەردەكەوێت.




PM:07:46:05/09/2019