ئەم ڤیتامینانە نابێت بەردەوام بخورێت

ئەم ڤیتامینانە نابێت بەردەوام بخورێت
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان به‌هۆی كه‌می ڤیتامین له‌ جه‌سته‌یاندا په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر خواردنی ڤیتامین بۆ ئه‌وه‌ی ڤیتامینی پێویست به‌ده‌ست بهێنن، لە رێگەی خواردنی حەپ، شروپ، دەرزییەوە ئەو ڤیتامینەی كە لەلەشیاندا كەمە بەدەستی دەھێنن.

توێژینەوەیەكی پزیشكی لەسەر جۆری ڤیتامینەكان كراوە، دەركەوتووە كە نابێت چوار جۆری ڤیتسمین بە بەردەوامی بخورێت، چونكە زیانی دەبێت و سوودی پێویستی نابێت بۆ لەشی مرۆڤ، لەو ڤینامینانەش.

ڤیتامین بی شه‌ش که‌ به‌ پایرۆکسین ناو ده‌برێت، به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێته‌ هۆی له‌ ناوچوونی ده‌ماره‌کان، به‌ رادەیەک ئه‌و که‌سه‌ ناتونێت کۆنتڕۆڵی هه‌ڵس و که‌وتی له‌ش و رەفتاری بکات.

ڤیتامین سی، به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌گه‌ری دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ و هه‌وکردنی جومگه‌کان زیاتر ئه‌کات، هه‌روه‌ها ئه‌بێته‌ هۆێ سک چوون و زیاد بوونی غازات، که‌ هه‌ندێ جار ژه‌هراوی  بوونی خۆراکی لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌.

ڤیتامین ئی، به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێته‌ هۆی زیاتر بوونی ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات، و زۆربوونی ئه‌گه‌ری مردن له‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌کانی دڵیان هه‌یه‌.

ڤیتامین ئه‌ی و کۆمه‌ڵه‌ی بێتاکارۆتینه‌کان، به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر چه‌وری سیانی ناو خوێن به‌رز ئه‌کاته‌وه‌، و ئه‌بێته‌ هۆی سستی و وه‌ستانی جگه‌ر و گێژی و سه‌رئێشه‌ و رشانەوە، و تێک چوونی بینین و وه‌رینی قژ.




AM:09:18:05/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌