تایبەتمەندییەكی نوێ بۆ فەیسبووك

تایبەتمەندییەكی نوێ بۆ فەیسبووك
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوێترین تایبەتمەندی بۆ بەكارھێنەرانی كارا كرد.

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ بەكارھێنەرانی زیاد كردووە، ئەو كەسانەی كە زۆرترین گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەیت، كاتێك وێنەی تازە دادەبەزێنێت، یان وێنەی پڕۆفایلەكەی دەگۆڕێت لە رێگەی نۆتیفیكەیشنەوە ئاگادارت دەكاتەوە.

لە ئێستادا بۆ بەكارھێنەرانی ئایفۆن بەردەستە، رێژەیەكی كەم بەكارھێنەرانی ئەندرۆید ئەم تایبەتمەندییەی بۆ زیاد بووە، وا چاوەڕوان دەكرێت بۆ سەرجەم بەكارھێنەرانی كارا بكرێت.




PM:02:36:04/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌