چەند نیشانەیەك نابێت پشتگوێ بخرێت

چەند نیشانەیەك نابێت پشتگوێ بخرێت
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

ئەگەر تێبینی ھەندێك گۆڕانكاریت كرد لە لەشدا، نابێت پشتگوێ بخرێت، چونكە ھەر گۆڕانكارییەك لە لەشدا رووبدات ھۆكار و نیشانەیە بۆ نەخۆشی، زیان بە ئەندامەكانك لەش دەگەیەنێت، لەوانەیە بەشێكی زۆر لە مرۆڤەكان بە شتێكی ئاسایی وەری بگرن بەڵام بەپێچەوانەوە ھۆكارە بۆ نەخۆشی و گەشەی خانەی شێرپەنجەی سییەكان.

پزیشكان ئاماژە بە چەند نیشانەیەك دەكەن، ئەگەر تێبینی ئەو نیشانانەت كرد پێویستە پشتگوێ نەخرێت و بە زووترین كات سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لەونیشانانەش.


بەھۆی كەم خواردنەوەی ئاوەوە زمان تووشی قڵیشاندن و دروستبوونی خەت خەت دەبێت، ئەمەش نیشانەیو بۆ ھەوكردنی ناو دەم زۆر جار دەبێتە ھۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی ناودەم.

ھەڵواراندنی قژ، دەبێتە ھۆی سیستی غودەی دەرەقی، چالاكی  كەم دەكاتەوە وەك پێویست كار ناكات.

دروستبوونی خەت لەسەر نینۆك و گۆڕانی رەنگی نینۆك، دەبێتە ھۆی تووشبوون بە نەزیفبوونی ناوەكی و، ھۆكارە بۆ شێرپەنجەی پێست.

دروستبوونی پەڵەی رەش، دەبێتە ھۆی دروست بوونی شەكرە لە جۆری دووەم.

دروستبوونی زیپكەی چەوری لەروخساردا، ھۆكارە بۆ تێكچوونی ھۆرمۆنەكان لە خانماندا، لە پیاوامدا تووشی نەخۆشی پێست دەبن بە ھۆی تێكچوونی ھۆرمۆنی تستوستریۆن.

گۆڕانكاری لە برۆ و كەمبوونەوە و ھەڵوەراندنی، ھۆكارە بۆ كەمی غودەی دەرەقی.

ئەگەر خانمان تێبینی ئەوەیان كرد موو لە روخساریاندا زۆر دەبێت ھاوشێوەی ریشی لێ دێت، نیشانەیە بۆ ھەبوونی كیس لەسەر ھێلكەدان كە دەبێتە ھۆی تێكدانی ھۆرمۆنات.

ھەوكردنی پەنجەكان، بەشێوەیەكی زۆر و بەردەوام ھۆكارە بۆ شێرپەنجەی سییەكان.

زەردبوونی پێست و بەشی سەرەوەی چاو، نیشانەیەكە بۆ ئەوەی گورچیلە بەباشی كار ناكات.

دروستبوونی پەڵەی رەش لە ژێر چاو، نیشانەیە بۆ ئەوەی سیستەمی خواردنت باش نییە و، پێویست بە پشودانە.




PM:07:24:03/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 2472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌