پێكھاتەی نۆتێلا بزانە

پێكھاتەی نۆتێلا بزانە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

نۆتێلا، یەكێكە لە بڵاوترین جۆری شكۆلاتە كە لە بوندق و كاكاو ئامادە دەكرێت، خواستێكی زۆری لەسەرەو بە ھەموو شێوەیەك گرنگی بە خواردنی دەدەن.

لەنوێترین  توێژینەوەدا كە ئەنجامدراوە، نۆتێلا بە خواردنێكی ناتەندروست ھەژمار دەكات، و بەھۆی ئەوەی بڕێكی زۆر شەكر لە پێكھاتەكەیدا ھەیە و چەندین ماددەی دیكە لە پێكھاتەكەیدا ھەیە.


لە توێژینەوەكەدا باس لە پێكھاتەی نۆتێلا دەكات و ئاماژە بەوە دەكات، نیوەی پێكھاتەكەی لە شەكر دروست بووە، نیوەكەی دیكەشی لە تێكەڵاوكردنی زەیتی خورما، شیر، زەیتی بوندق دروست بووە، بەھۆی ئەو پێكھاتەنەوە ئەنجامی توێژینەوەكە بە ناتەندروست نۆتێلا ھەژمار دەكات، ھۆشداری دەدەن بە دووركەوتنەوە لە خواردنی نۆتێلا و یاخود خواردنی كەمبكرێتەوە.




PM:09:57:02/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌