بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆراك ھۆكارە بۆ ئەم بارودۆخە

بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆراك ھۆكارە بۆ ئەم بارودۆخە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

زۆرێك لە بەكارھێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت خانمان ئارەزووی بڵاوكردنەوەی ئەو خواردن و شیرینییانە دەكەن كە ئامادەی دەكەن، لە رووی دەروونیەوە ئەمە ھەست كردنە بە بۆشای بۆیە پەنا دەبەنە بەر بڵاوكردنەوەی.

توێژینەوە دەروونییەكان دەریان خستووە، ئەو خانمانەی كە بەردەوام وێنەی ئەو شیرینی و خواردنانەی كە ئامادەی دەكەن لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاویدەكەنەوە، ھۆكارە بۆ ھەست كردن بە بۆشای لە ژیانی سۆزداری و ھاوڕێیەتیدا، دەیانەوێت لەو رێگایەوە زیاتر سەرنجراكێش بن و بەرامبەر ستایشیان بكات.

ھەروەھا زۆر جار بۆ مەبەستی دروست بوونی گفتوگۆ لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر ئەو وێنانە بڵاودەكەنەوە، بۆ ئەوەی كەسی بەرامبەر بزانێت كە دەتوانێت خواردن و شیرینی ئامادە بكات، ھەروەھا دەركەتووە بەشێك لە خانمان لە پێناو ئیرەی ھاوڕێكانیان وا دەكەن بۆ ئەوەی پشانیان بدست كە دڵی خۆشە و بەردەوام خواردنی خۆش دەخوات.




AM:09:07:01/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌