باوکێک و چوار کوڕی کوژران

باوکێک و چوار کوڕی کوژران
مه‌وداپرێس-

له‌ باشوری شاری موسڵ باوکێک و چوار کوڕی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه‌ کوژران که‌ هه‌ڵیانکوتابووه‌ سه‌ر ماڵه‌که‌یان.

زیاب جبور، ئه‌فسه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندووه‌: له‌ ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل له‌ باشوری شاری موسڵ چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵێک و باوکێک و چوار کوڕیان کوشتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، چه‌کداره‌کان هه‌ڵهاتوون، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان گه‌ڕان و پشکنینان ده‌ست پێکردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌کان.



PM:10:37:31/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 8696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌