رێگای كەركوك- بەغدا دادەخرێت

رێگای كەركوك- بەغدا دادەخرێت
مەوداپرێس-


بەهۆی ڕاكێشانی هیلێكی كارەباوە ، بۆماوەی سێ رۆژ رێگای گشتی كەركوك - بەغدا دادەخرێت.

  قەیس ڕەزوانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، بە میدیاكانی راگەیاند  "داخستنی رێگای كەركوك بەغدا  بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بەهۆی راكێشانی هێڵێكی كارەبای 400 كەیڤییە لە نێوان مەنسورییە و ناحیەی تازە و كەركوك كە بە شەقامە گشتییەكەدا رادەكێشرێت و لەبەرژەوەندی دانیشتوی شارەكەیە".

رەزوانی ئاماژەی بەوەشكرد  "لە كاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆوە، ڕێگای گشتیی كەركوك - بەغدا داخرا، كە كەركوك خورماتوو بە بەغدا دەبەستێتەوە‌و  وە  شۆفێران دەتوانن  رێگای  لەیلان بەكار بهێنن بۆ هاتوچۆكردن بۆ بەغدا ".



PM:01:49:31/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌