عیراق سکاڵا تۆمار ده‌کات

عیراق سکاڵا تۆمار ده‌کات
مه‌وداپرێس-

وته‌بێژی قەوارەی ئەلفەتح لە پەرلەمانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ پـێشکەشکردنی سکاڵایەک بە نەتەوە یەکگرتووەکان پاش ئەوەی گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئیسرائیل لە پشت هێرشی سەر بنکەکانی حەشدی شەعبیه‌وه‌یه‌.

ئەحمەد ئەلئەسەدی، وته‌بێژی قەوارەی ئەلفەتح لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: لێکۆڵینەوەکانی حکومەت بە بەڵگەوە نیشانی دەدەن ئیسرائیل بەرپـرسیارە لە هێرشی سه‌ر بنکه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی.

ناوبراو وتیشی: لە ئێستادا حکومەت سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگەکانە تاوەکو بتوانێت بەهۆیانەوە سکاڵای خۆی ڕەوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هێشتا نازانرێت ئەمەریکا دەستی لەو هێرشانە هەبووە یان نا.


PM:10:21:30/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌