ئینستاگرام ئەپێک کارا دەکات

ئینستاگرام ئەپێک کارا دەکات
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەپێک تایبەت دەکات بە نامە ھاوشێوەی سناپچات، بۆ کۆکردنەوەی بەکارھێنەران.

بەرپرسانی ئینستاگرام کار لەسەر کارا کردنی ئەپی نامە بەر دەکات بە ناوی Threads، بۆ بەکارھێنەرانی کارا دەکات، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی وێنە و ڤیدیۆو ئەنجامدانی پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆی، ھاوشێوەی سناپچات فلتەر بۆ وێنەگرتن دادەنێت.

تاوەکو ئێستا کاتی ئاشکراکردنی ئەو ئەپە دیارنییە، وا چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی کەمدا بەردەست بکرێت بۆ تەواوی بەکارھێنەران.


PM:02:17:29/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌