کارمەندانی ئەپڵ گوێ لەم تۆمارە دەگرن

کارمەندانی ئەپڵ گوێ لەم تۆمارە دەگرن
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

کارمەندانی کۆمپانیای ئەپڵ، رۆژانە گوێ لە 1000 تۆماری گفتوگۆی بەکارھێنەرانی ئایفۆن دەگرن لەگەڵ سیری.

بەپێی ھەواڵی میدیا تەکنەلۆژییەکان، کارمەندانی کۆمپانیای ئەپڵ رۆژانە گوێ لە 1000 تۆماری گفتوگۆی سیری لەگەڵ بەکارھێنەرانی ئەپڵ دەگرن، کە بۆ چارەسەری کێشەکان سوود لە سیری وەردەگرن و لە رێگەی دەنگەوە یارمەتی بەکارھێنەران دەدات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی ھەیانە.

سیری، یەکێکە لەو بەرنامانەی کە لە ناو مۆبایلی ئەپڵدا ھەیە،لە رێگەی دەنگەوە ئەو کێشەیەی پێ دەڵێت کە بۆت دروست بووە لە ناو مۆبایلەکەدا، بۆت چارەسەر دەکات و رێنمایت دەداتێ چۆن لەو کێشەیە رزگارت بێت و دووبارە نەبێتەوە.




PM:09:02:24/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌