ئەمریكا كوژرانی ئەم كەسەی پشت راست كردەوە

ئەمریكا كوژرانی ئەم كەسەی پشت راست كردەوە
مەوداپرێس-


وەزیری بەرگریی ئەمریكا كوژرانی حەمزە بن لادن، كوڕی ئوسامە بن لادن-ی دامەزرێنەری رێكخراوی قاعیدەی پشتڕاستكردەوە.

مارك ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز ی ئەمریكا رایگەیاند  "حەمزە بن لادن، كوڕی ئوسامە بن لادن-ی دامەزرێنەری رێكخراوی قاعیدە كوژراوە".
 

ئەمەش لەكاتێكدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا، میدیاكانی ئەمریكا لەزاری بەرپرسانی هەواڵگریی وڵاتەكەیانەوە بڵاویانكردەوە كە حەمزە بن لادن، كوڕی ئوسامە بن لادن لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیدا، كە ئەمریكاش تیایدا بەشدار بووە، حەمزە بن لادن كوژراوە.

 

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكردبوو كە ئوسامە بن لادن-ی سەرۆكی كوژراوی رێكخراوی قاعیدە 20 كوڕی لە چەند ژنێك هەیە و حەمزە بن لادن پازدەیەم كوڕی سێیەم ژنی بن لادنە و تەمەنی لە 30 ساڵیدایە و زۆرجار لەناو رێكخراوی قاعیدەدا بە "جێنشینی جیهاد" ناو دەبرا.

حەمزە بن لادن كە لە 1ی ئایاری 2019، لەلایەن سعودیەوە لە رەگەزنامەی ئەو وڵاتە بێبەری كرا، ژمارەیەك پەیامی دەنگی و ڤیدیۆیی بڵاوكردوەتەوە كە تیایدا هانی هێرشكردن بۆسەر ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی وەك سعودیەی داوە، ئەوەش لەپای كوژرانی باوكی لە ساڵی 2011.

 



PM:09:28:22/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 1776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌