بەم پێکھاتەیە مووی جەستەت لابەرە

بەم پێکھاتەیە مووی جەستەت لابەرە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

یەکێک لەو گرفتانەی خانمان پێوەی گیرۆدەن، ھەبوونی مووی زۆرە لە جەستەدا ئەمەش بێزاریان دەکات، بەردەوان ھەوڵ بۆ کەمبوونەوەی مووی لەشیان دەدەن، و چەندین رێگە بەکاردەھێنن بۆ رزگاربوون لە مووی زیادەی لەش.

دەتوانن بە چەند پێداویستییەک کە لە ماڵەکانیاندا بوونی ھەیە، مووی جەستەیان لابەرن و ببن بە خاوەنی جەستەیەکی بێ موو.

پێداویستییەکان: 

کەوچکێکی چا زەردەچەوە، ئاوی 1 لیمۆی سروشتی، کەوچکێکی چا ھەویری ددان.

چۆنییەتی ئامادەکردن و بەکارھێنان:

ھەموو پێداویستییەکان تێکەڵاو بکە تا وەک ھەویری لێ دێت، پاشان بیدە لەو شوێنەی دەتەوێت مووی نەمێنێت بۆ ماوەی 15 خولەک، دواتر بە ئاوێکی سارد بیشۆ، دەتوانن ھەفتەی دوو جار بەکاریبھێنن.




PM:01:12:22/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 2216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌