پۆمپیۆ هۆشداری ده‌دات

پۆمپیۆ هۆشداری ده‌دات
مه‌وداپرێس-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاهۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت داعش خۆی رێكخستۆ‌ته‌وه‌  له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڵام هێشتا توانای ئه‌نجامدانی هێرشی به‌رفراوانی نییه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكی، مایك پۆمپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: رێكخراوی داعش له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێز بۆته‌وه‌.

پۆمپیۆ ده‌شڵیت: چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ خۆیان رێكخستۆ‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ هێرشی گه‌وره‌ و به‌رفراوان ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه‌،‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا رێكخراوی داعش چه‌ندین هێرشی خۆكوژیی ئه‌نجامداوه‌، به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌فغانستان و سووریا. له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستانیش.


PM:05:56:20/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 1168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌