تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ توویتەر

تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ توویتەر
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نوێترین تایبەتمەندی بۆ بەکارھێنەرانی کارا دەکات.

بەپێی ھەواڵی میدیا تەکنەلۆژییەکان، توویتەر تایبەتمەندی گەڕانی نامە بۆ بەکارھێنەرانی کارادەکات، بەمەبەستی کار ئاسانی بۆ بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە.

توویتەر بڕیاری داوە، تایبەتمەندی گەڕان بۆ بەشی پەیامەکان زیاد دەکات، بەمەبەستی کارئاسانی بۆ بەکارھێنەران، دەتوانیت لە رێگەی ناوی ھاوڕێکەتەوە بەئاسانی نامەکانی نێوانتان بدۆزیتەوە، ئەمەش لە پێشتردا بوونی نەبووە، تا ئێستا کاتی کارا کردنی ئەو تایبەتمەندییە ئاشکرا نەکراوە.


PM:03:13:16/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌