خاڵی رەشی سەر لووت مەھێڵە

خاڵی رەشی سەر لووت مەھێڵە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

دەرکەوتنی کونە رەشەكانی  سەرپێست وادەکات دیمەنێکی ناشرین ببەخشێتە رووخسار و بەم ھۆیەوە خانمان ھەست بەشەرمەزاری بکەن، ھەندێک جار جێگەی ئەو خاڵە رەشە دەبێتە پەڵە و لاناچێت، دەتوانن بە پێداویستییەکی ئاسان خۆیان لەو گرفتە رزگار بکەن.

دەتوانن بەپێکھاتەی سروشتی کە لە ھەموو ماڵێکدا ھەیە، و بەکارھێنانی زۆر ئاسانە خۆیان لەم کێشەیە رزگاربکەن.

چۆنیەتی بەکارھێنانی گیراوەی لیمۆ بۆ پاککردنەوەی سەرلووت، پێویستە رۆژی 2 بۆ 3 جار ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بە ماوەیەكی كەم سوودی ھەبێت.

بڕێک گیراوەی لیمۆ لەگەڵ بڕێک ئاو تێکەڵ بکەن، بەلۆکەیەک لەسەر لووتی بدەن، پاشان بەئاو بیشۆن.




PM:06:58:09/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌