لەئەنجامی شەڕی هۆزەكاندا 14 كەس بوونە قوربانی

لەئەنجامی  شەڕی   هۆزەكاندا 14 كەس بوونە قوربانی
مەوداپرێس-


لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانی نێوان هۆزەكان  لە ناوچەی دۆرەی باشووری بەغدا چەكی قورس بەكارهات و بەم هۆیەشەوە  نۆ كەس كوژران و پێنجی دیكەش برینداربوون.


ئەحمەد خەلەف ئەفسەر  لە پۆلیسی عێراقی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند كە "لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانی هۆزەكان لە باشووری بەغدا نۆ كەس كوژران و 5ی دیكەش برینداربوون".

خەلەف ئاماژەی بەوەشدا  "كە لە شەڕ و پێكدادانەكەدا چەكی سوك و مام ناوەند لە ناوچەی زەبورەی سەربە دۆرە بەكارهاتووەو لەئێستاشدا هێزەكانی ئەمنی كۆنترۆڵی ناوچەكەیان كردووە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بێ ئەوەی هۆكاری شەڕ و پێكدادانەكە ئاشكرا بكرێ".
 



AM:11:17:09/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌