زنجیرەیەك تەقینەوە سوپای توركیایان هەژاند

زنجیرەیەك تەقینەوە سوپای توركیایان هەژاند
مەوداپرێس-


بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی زنجیرەیەك  تەقینەوە  كۆگایەكی تەقەمەنی سوپای توركیایان لەسەر سنووری سوریا، لە نزیك شاری ڕیحانلیی هەژاند.

ئاژانسە جیهانیەكان بڵاویان كردەوە  "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی زنجیرەیەك تەقینەوە لە كۆگایەكی تەقەمەنی سوپای توركیا لەسەر سنووری سوریا لە پارێزگای ختای ڕوویدا و دەنگی چەندین تەقینەوەەكی یەك لە دوای یەك شاری ڕیحانلیی هەژاند".

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسە هەواڵییەكان  "لەترسی  دووبارەبوونەوەی تەقینەوەكان ماڵەكانی ئەو ناوچەیە چوڵكراون، بەڵام تا ئێستا زیانەكان و هۆكاری ئەو تەقینەوانە نەزانراوە".


AM:09:51:09/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌