بزانه‌ ئه‌ردۆغان چی به‌ په‌که‌که‌ ده‌ڵێت

بزانه‌ ئه‌ردۆغان چی به‌ په‌که‌که‌ ده‌ڵێت
مه‌وداپرێس-

سەرۆك کۆماری تورکیا رایگەیاند په‌که‌که‌ له‌ناو خاکی عیراق ده‌رده‌که‌ین ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌کات لە ماوەیەکی نزیکدا کونسوڵخانەکانیان لە مووسڵ و بەسڕە دەکەنەوە. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نوسیدا رایگەیاند: پەکەکە لەناو خاکی عیراق دەردەکەین و ئۆپراسیۆنه‌کانی خواکوڕک به‌سه‌رکه‌وتووی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌ردۆغان وتیشی: سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنه‌کان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و ئێرانیش لە هاوهه‌ڵوێستین.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە ماوەیەکی نزیکدا کونسوڵخانەکانیان لە موسڵ و بەسڕە دەکەنەوە، بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەكانیان لە کەرکووك و نەجەفیش، داواکاریان ئاراستەی حکومەتی عیراق کردووە. 


PM:07:57:06/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 4716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌