پۆمپیۆ چی ده‌ڵێت له‌سه‌ر رووداوه‌که‌ی هه‌ولێر

پۆمپیۆ چی ده‌ڵێت له‌سه‌ر رووداوه‌که‌ی هه‌ولێر
مه‌وداپرێس-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدانه‌ی هێرشکردنە سەر کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر دەکات.. 

به‌پێی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاندووه‌ "بە تووندترین شێوە هێرشی ئەمڕۆی هەولێر ئیدانە دەکەین کە تیایدا دیپلۆماتکارێکی تورکی گیانی لەدەستدا"

مایک پۆمپیۆ وتوشیه‌تی "هیچ پاساوێک بۆ کردەوەیەکی بەمەبەستی پڕ لە گرژی لەم جۆرە نییە".

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هاوخه‌می خۆی بۆ که‌سوکاری قوربانیان پیشانداوه‌، هه‌روه‌ها ئەمریکا پابەندی خۆی بۆ پشتگیریکردنی حکومەت و خەڵکی تورکیا و عیراق دووپاتدەکردۆته‌وه‌".

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌، ئه‌مڕۆ 17 ته‌موزی 2019  له‌ چێشتخانەی " ئۆك باز"  لەشاری هەولێر له‌ رووداوێکی ته‌قه‌کردندا  جێگری كونسوڵخانەی توركیا  و دوو هاوڵاتی دیکه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.


PM:11:43:17/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 5156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌