هەرگیز ئەم هەڵەیە مەکە کاتێک منداڵەکەت نەوت یان ماددە پاککەرەوەکان دەخوات

هەرگیز ئەم هەڵەیە مەکە کاتێک منداڵەکەت نەوت یان ماددە پاککەرەوەکان دەخوات
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

منداڵ نازانێت شتە باش و خراپەکان لێک جیابکاتەوە بۆیە زۆر کات نەوت یان ماددە پاککەرەوەکانی ناو ماڵ دەخوات به‌مه‌ش تووشی ژه‌هراوی بوون ده‌بێت.

کاتێک منداڵەکەت نەوت یان ماددە پاککەرەوەکان یان هەر شتێکی دیکە دەخوات و ژەهراوی دەبێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵمه‌ده‌ن منداڵه‌كه‌ بڕشێنیتەوە و په‌نجه مه‌خه‌رە قورگی، چونكه ده‌بێته هۆی چوونی مادده‌كه‌ بۆ سیه‌كان ومه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی منداڵه‌كه‌ت دروست دەکات.

یاخود دەبێتە هۆی بریندارکردن بۆری خۆراك و قوڕگی منداڵەکە بۆیە واباشترە بەزووترین کات ببرێتە نەخۆشخانە و پزیشک چارەسەری بکات.

سەرچاوە: BRIGHT SIDE


PM:10:58:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 2256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌