سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی یه‌کێتی روونکردنه‌وه‌ی دا

سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی یه‌کێتی روونکردنه‌وه‌ی دا
مه‌وداپرێس-

لەبارەی گواستنەوەی فەرمانبەرەکانی یەکێتی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند بڕیارەکە کارگێڕییە و هیچ پەیوەندی بە بڕیاری سیاسییەوە نییە.

سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، که‌ لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی هەیکەلیەتی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بڕیاری گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەیان داوە.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، که‌ بڕیارەکە بۆ گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەیە کە میلاکیان زیادەیە، بۆ ئەوەی لە وەزارەتەکانی دیکە سودیان لێوەربگیرێت.

سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی روونیکردۆته‌وه‌، که‌ بریارەکە خەڵکی بێ لایەن و ئەندامانی پارتی و یەکێتیشی گرتووەتەوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا، بەپێی نوسراوێک سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی لە پشکی یەکێتین و لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم دەوامیان کردووە، بەبێ ئاگاداری خۆیان دوورخراونەتەوە و راژەکەیان بۆ چەند وەزارەتێکی دیکە گواستراوەتەوە.


PM:08:15:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌