کچێک له‌لایه‌ن باوکیه‌وه‌ خنکێندرا

کچێک له‌لایه‌ن باوکیه‌وه‌ خنکێندرا
مه‌وداپرێس-

له‌شاری هه‌ولێر باوکێک کچه‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌که‌ی خۆی ده‌خنکێنت پۆلیسی هه‌ولێریش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ باوکی کچه‌که‌ و کوڕێک ده‌ستگیرکراوه‌.

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: رووداوه‌که‌ له گه‌ڕه‌کی ئاینده‌ی شاری هه‌ولێر روویداوه‌، کچه‌که‌ ناوی "چ.ئ.ئ"  له‌دایکبووی ساڵی 1997 که‌ له‌لایه‌ن باوکیه‌وه‌ خنکێندراوه‌ له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ له‌گه‌ڵ کوڕێکدا.

له‌ئێستادا باوکی کچه‌که‌ و کوڕه‌که‌ ده‌ستگیرکراون و باوکی کچه‌که‌ دانی به‌ تاوانه‌که‌یدا ناوه‌.



PM:04:31:07/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌