فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که‌رکوک ده‌کرێته‌وه‌

فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که‌رکوک ده‌کرێته‌وه‌
مه‌وداپرێس-

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیادن کارکردن لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بەردەوامە و لەئێستادا کار لەسەر هۆڵەکانی پێشوازیکردن و بەڕێکردن دەکرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد کۆتایی مانگی تەموزی ئەمساڵ فرۆکەخانەکە بەڕووی گەشتەکەندا ده‌کرێتەوە.

بورهان عاسی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایگه‌یاند: کە ئەنجوومەنەکەیان لەسەر دواهەمین پێشهاتەکانی کارکردن له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که‌رکوک کۆبووەتەوە و هۆکارەکانی دواخرانی کردنەوەی فرۆکەخانەکە خراوەتەڕوو.

ناوبراو وتیشی "گۆڕەپانی نیشتنەوە و هەڵفرینی فرۆکە ئامادەیە بۆ کارکردن و بە راداری تایبەتی بۆ دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کار بەردەوامە لە گۆڵی پێشوازیکردن و بەڕێکردن".

بورهان عاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد "هۆکاری سەرەک بۆ دواخرانی کردنەوەی فرۆکەخانەکە بۆ بارودۆخی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە و بڕیار وایە دوای وەرگرتنی مۆڵەتە فەرمییەکان، لە کۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ فرۆکەخانەکە بەڕووی گەشتەکەن بکرێتەوە".

پێشووتر پارێزگاری کەرکوک جەختی لە تەواوکردنی فرۆکەخانەکە کردبووەوە و ئاماژەی بە گرنگیی دابوو، چاوەرێ دەکرێت فرۆکەخانەی کەرکوک خزمەتگوزاری بە 3 ملیۆن هاووڵاتی ببەخشێت هەریەکە لە دانیشتووانانی پارێزگای سەلاحەدین و دیالە و باشووری مووسڵ.



PM:09:49:20/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌