هاوه‌ڵی نه‌خۆشێک ده‌کوژرێت

هاوه‌ڵی نه‌خۆشێک ده‌کوژرێت
مه‌وداپرێس-

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عیراق رایگه‌یاند له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فه‌یحای شاری به‌سره‌ كه‌سێك هاوه‌ڵی نه‌خۆشێك سه‌رده‌بڕێت و دواتر راده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا سه‌یف ئه‌لبه‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی نیسانی 2019 كه‌سێك له‌ به‌شی منداڵانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌یحای ناوه‌ڕاستی شاری به‌سره‌ ئافره‌تێكی سه‌ربڕی، كه‌ هاوه‌ڵی نه‌خۆشێكی خه‌وێنراو بوو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ .

ناوبراو وتیشی: دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ بكوژه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایكردووه‌‌.


PM:05:06:20/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌