لۆگۆی بارەگای بارزانی بەفەرمی بڵاو كرایەوە

لۆگۆی بارەگای بارزانی بەفەرمی بڵاو كرایەوە
مەوداپرێس-

بارەگای بارزانی پرسەنامەیەك بەبۆنەی كۆچی دوایی نووسەر و كەسایەتییەكی  كورد، بڵاو دەكاتەوەو  هاوكات لەگەڵ پرسەنامەكە لۆگۆی بارەگاكەش بڵاو دەبێتەوە.


لە پرسەنامەكەدا، كە وێنەیەكی دەست مەوداپرێس كەوتووە بارەگای بارزانی كۆچی دوایی وەكیل مستەفایۆڤ، نووسەر و كەسایەتیی دیاری كوردی وڵاتانی یەكێتیی سۆڤیەتی پێشوو بە ”خەسارەتێكی گەورە“ ناو دەبات.

دەقی پرسەنامەكە:

 

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە وەكیل مستەفایۆڤ دەكات.

 

بۆ خانەوادەی وەكیل مستەفایۆڤ.

 

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی وەكیل مستەفایۆڤ نووسەر و كەسایەتیی دیاری كوردی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوومان پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو كەسێكی نیشتیمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی گەورەی مێژووی گەلی كورد كردووە و لە دەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

 

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

بارەگای بارزانی

20ـی 4ـی 2019



PM:02:14:20/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 16240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌