پەرلەمانتارێك: فوئاد حسێن هیچ شارەزایەكی نییەو گەشتی دەرەوەش زۆر دەكات

پەرلەمانتارێك: فوئاد حسێن هیچ شارەزایەكی نییەو گەشتی دەرەوەش زۆر دەكات

مەوداپرێس-

ناجی سەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت، فوئاد حسێن وەزیری دارایی لەناو وەزارەتەكەیدا فەوزای دروستكردوە، چونكە هیچ شارەزاییەكی نییە و گەشتی دەرەوەی وڵاتیش زۆر دەكات.
ناجی سەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی" فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق  بوەتەهۆی دروستبونی فەوزا لەناو وەزارەتی داراییدا، چونكە هیچ شارەزاییەكی نییە لەو بوارەدا و دوورە لە بابەتی دارایی و ئابورییەوە".

سەعیدی وتیشی "وەزیری دارایی گەشتی زۆر دەكات بۆ دەرەوەی وڵات و زۆربەی كاتەكان لە وەزارەت نییە، ئەوەش كاریگەری خراپی كردوەتەسەر كاری وەزارەتی دارایی، هەروەها عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیش بەرپرسیاری ئەو فەوزا ئابوریەیە، كە لەوڵاتدا دروستبوە".


PM:01:20:20/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌