چوار سەركردەی داعش دەستگیر كران

چوار سەركردەی داعش دەستگیر كران
مەوداپرێس-

هێزە ئەمنییەكانی عیراق  دەستگیركردنی چوار سەركردەی دیاری رێكخراوی داعشیان راگەیاند و پێنج مۆڵگەی ئەو رێكخراوەشیان خاپور كرد.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق  بەمیدیا عیراقیەكانی راگەیاندووە"  بەپشت بەستن بە زانیاریی هەواڵگریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، فەرماندەیی پرۆسە تایبەتەكانی/2ی فەوجی بنبڕكردنی تیرۆر لە كەركوك ئۆپراسیۆنێكیان دژی چەكدارانی داعش ئەنجامداوە".

سەرچاوە ئەمنیەكە راشیگەیاندوە" كە ئۆپراسیۆنەكە كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 19ی نیسانی 2019 بە پشتیوانیی فڕۆكە چاودێرییە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەكانی نێوان هەردوو قەزای حەویجە و مەخمور ئەنجام دراوە و لەئەنجامدا چوار سەكردەی دیاری ناو رێكخراوی داعش دەستگیركراون و پێنج مۆڵگەی ئەو رێكخراوەش خاپور كراوە و دەستیش بەسەر بڕێك چەك و ئازوقەدا گیراوە".

لەسنوری قەزای مەخمور رۆژانە چەكدارانی داعش  دەبینرێن و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەش چەندین جار ئەم پرسەیان پشت راستكردۆتەوەو دەڵێن لەئەنجامی بوونی ئەو بۆشاییە دروست بووە كەلەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراقدا هەیە".


PM:03:55:19/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌