ئاگر له‌کڵێسایه‌کی مێژوویی که‌وته‌وه‌

ئاگر له‌کڵێسایه‌کی مێژوویی که‌وته‌وه‌
مه‌وداپرێس-

میدیا فره‌نسیه‌کان بڵاویان کرده‌وه‌ به‌هۆی ئاگركەوتنەوە لەكڵێسایەكی مێژوویی نۆتردام لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەشێك لەبینای  كڵێساكە سوتا.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا گەیشتە شوێنی رووداوەكە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەرگەرمی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن و هۆشدارییش بەدانیشتوانی ناوچەكە دراوە كە لەشوێنی خۆیاندا بمێننەوە وهاتووچۆ نەكەن و ئەوانەشی لەدەوربەری كڵێساكەن ناوچەكە چۆڵبكەن.

ئاگره‌که‌ بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوەوە ئاگر لە كڵێساكە كەوتۆتەوە، تائێستاش زیانەكان نەزانراوە.

كڵێساكەی نۆتردام ماوەی 850 ساڵە درووستكراوە و یەكێكە لەناوەندە سەرەكییەكانی پەرەوەردە كردنی كاسۆلیكەكان لەسەر ئاستی فەرەنسا.  



PM:10:11:15/04/2019