شیکارییەک بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگ

شیکارییەک بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگ

مەوداپرێس_ ھانا احمد

زۆربەی راپۆرتە وەرزشییەکان ئاماژە بۆ ئەوە ئەکەن کە لە نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەرشولۆنە و لیڤەرپوڵ بەیەک بگەن ئەگەر سەرکەوتوو بن بەسەر ھەردوو یانەی مانیونایتد و پۆرتۆ دا.

ھەروەھا یوڤانتوس پێویستی بە سەرکەوتنە بەسەر ئەیاکس دا پاش ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یاری رۆشتن یارەکە بە گۆڵێک بۆ ھەردوو لا کۆتایی ھات ئێستا یوڤی ئەبێ سود لە یاریگا و ھاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی سەربکەوێت بۆ قۆناغی داھاتوو.

بەڵام لەلایەکی ترەوە روبەروبوونەوەکە قورسە بۆ یانەی مانسیتی بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە پاش ئەوەی ھەفتەی رابردوو لە دژی یانەی تۆتنھام لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی ھێنا، ئەبێت لە یارییەکەی چوارشەممە دوو گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات و بەرگری بکات لەوەی کە گۆڵی لێ نەکرێت بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت بۆ قۆناغی داھاتوو.


PM:04:25:15/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌