کوشتنی والی حه‌مرینی داعش راگه‌یه‌ندرا

کوشتنی والی حه‌مرینی داعش راگه‌یه‌ندرا
مه‌وداپرێس-

هێزی دژە تیرۆری عیراق رایگەیاند لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیویانە والی حەمرینی رێکخراوی داعش  و سێ لە هاوکارەکانی بکوژن.

ئه‌مڕۆ 14ی نیسانی 2019  هێزی دژە تیرۆری عیراق لە راگەیەندراوێکدا  رایگه‌یاند: لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە ناوچەکانی زنجیرە چیای حەمرین توانراوە "محەمەد سەلمان داود" ناسراو بە والی کەرتی حەمرینی رێکخراوی داعش سێ له‌ هاوکاره‌کانی بکوژن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەش بەوە کراوە: زانیاریی وردیان لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراقەوە پێگەیشتووە و لە ئۆپراسیۆنەکەدا هەلیکۆپتەری سوپای عیراق و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەشدارییان کردووە.




PM:06:26:14/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌