خشتەیەكی نوێی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندرا

خشتەیەكی نوێی مووچەی  فەرمانبەران راگەیەندرا
مەوداپرێس-

رۆژی یەكشەممە 7ی نیسانی 2019، وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ بەبێ‌ پاشەكەوت وەردەگرێت و رۆژی چوارشەممەش وەزراەتی پەروەردە مووچەكانیان پێدەدرێت.

سەرچاوەیەكی‌ ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەوداپرێسی راگەیاند"  رۆژی یەكشەممە 7ی نیسان  دابەشكردنی‌ مووچەی‌ یەكی ئەمساڵ دەست پێدەكات یەكەم شوێن كە مووچە دەگرێت لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت"

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی بەمەوداپرێس راگەیاند "رۆژی‌ دووشەممە 8ی‌ نیسان هەردوو یەكەی‌ حەفتاو هەشتا مووچە وەردەگرن و رۆژی‌ سێشەممە 9ی‌ نیسان بەهۆی‌ ئەوەی‌ پشوی‌ فەرمییە، مووچە دابەش ناكرێت".

ئەو سەرچاوەیە ی وەزراەتی دارایی باسی لەوەشكرد" رۆژی‌ چوارشەممە 10ی‌ نیسانی 2019، مووچەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە دابەشدەكرێت و دوا بەدوای ئەمەش هاوشێ,ەی مانگی رابردوو بەپێی خشتەیەك سەرجەم فەرمانبەران بەبێ‌ پاشەكەوت مووچەكانیان وەردەگرن".


PM:02:23:05/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 38648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌