په‌رله‌مانی عیراق پڕۆژه‌ی ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عیراق تاووتوێ ده‌کات

په‌رله‌مانی عیراق پڕۆژه‌ی ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عیراق تاووتوێ ده‌کات
مه‌وداپرێس-

په‌رله‌مانتارێکی هاوپه‌یمانی چاکسازی رایگه‌یاند سێ شه‌مه‌ی داهاتوو 19ی ئاداری 2019  په‌رله‌مانی عیراق کۆده‌بێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عیراق گفتوگۆ ده‌که‌ن.‌

بەدر زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی چاکسازیی بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە "سێشەممەی داهاتوو پەرلەمان تاووتوێی پڕۆژە یاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق دەکات".

راشیگه‌یاند "عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لەسەر بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا "هاوپەیمانێتییەکانی سائیروون و فەتح بەردەوامن لە کارکردن بۆ تەواو کردنی پڕۆژە یاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق".




AM:10:59:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌